»   ده‌رباره‌

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ڕووی کارگێرییەوەپێک ھاتووە لە ناوەندی سلێمانی و ھەرسێ ناحیەی (بەکرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ) …جگە لە ڕۆژانی پشوو، ڕۆژانە  لە کاتژمێر  ٨:٠٠ بەیانییەوە تا کاتژمێر ٣:٠٠ پاشنیوەرۆ کارەکانی ھاوڵاتیان بە بێ جیاوازی بەرێدەکەن..

 بە پێی پەیکەری ڕێکخستنی پەسەندکراوی  پارێزگای سلێمانی ساڵی ٢٠١٠, پەیکەری کارگێری قائیمقامییەت پێک دێت لەم بە شانە:
-بەشی کارگێری و خۆیەتی
-بەشی ژمێریاری
-بەشی وردبینی
-بەشی خزمەتگوزارییەکان.

 

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە رێگەی ئەم بەش و ھۆبانەوە کارەکانی ھاوڵاتیان بەرێدەکات:

قائیمقام: سەرجەم کارەکانی قایمقامیەت ڕێکدەخات و بەڕێوەی دەبات.
نوسینگەی قائیمقام: پەیوەندی و کاروبارەکانی قایمقام رێکدەخات و کارئاسانی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان دێنە قایمقامیەت.
راگەیاندن: ھەموو کاروبارەکانی پەیوەست بە راگەیاندن لە ئەستۆ دەگرێت و ھەموو کارو چالاکییەکانی قایمقامیەت دەگەیەنێتە دەزگاکانی راگەیاندن.
بەرێوەبەری خۆیەتی و کارگێری: سەرپەرشتی کارەکانی کارگێری و خۆیەتی دەکات و سەرجەم بەشەکانی تر رێکدەخات و کاروباری ھاوڵاتیان رادەپەرێنێت.
کارگێری: نوسراوە ھاتووەکان رێکدەخات و تۆماریان دەکات.
کۆمپیوتەر: نوسراوە فەرمییە ھاتووەکان بۆ قایمقامیەت دەرئەکات و ڕۆیشتوەکان تۆمار ئەکات.
ژمێریاری: کارە ژمێریارییەکانی فەرمانگە جێبەجێ دەکات.
وردبینی: وردبینی  بۆ کارەکانی قایمقامیەت دەکات.
پرسگە: رێکخەری پەیوەندییەکانی ھاوڵاتیان و فەرمانگەیە.
بەدالە: رێکخەری پەیوەندییەکانە.
ئامێرەکان: بەشی ھونەری و تەکنیکی قایمقامیەت دەگرێتەوە.
گەنجینە: پێویستی و کەل‌وپەلە بەکارھێنراوەکانی فەرمانگە بەسەر بەشەکاندا دابەش دەکات و دەیانپارێزێت.
کافتریا: چا و قاوە پێشکەش بەو میوانانە ئەکات کە سەردانی فەرمانگەکەمان ئەکەن

لیژنەکان:  بەپێی یاسایی پارێزگاکان دەستەڵاتدراوە بە یەکە ئیدارییەکان بۆ بەدواداچون بۆ سەرجەم ئەو کارو بارانەی کەپەیوەستن بە ھاوڵاتیان و فەرمانگەکانەوە , لەبەر رۆشنایی ئەو یاسایەشدا دەستەڵاتی داوە بەیەکە ئیدارییەکان کە لیژنە پێکبھێنێت بەجۆرێک کە نوێنەری فەرمانگەپەیوەندی دارەکان بەشداربن تێیدا ,
١.سەبارەت بە لیژنەھاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانیش کە لە ساڵی (٢٠٠٦) وە دامەزراوە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی تێدا بەرەو یەکێکە لە ئەندامە کاراکانی ناو لیژنەکان ,
٢.لیژنەھاوبەشکان ئەزمونێکی سەرکەتویان نیشان داوە لەو روانگەیەوەی کە ھەموو فەرمانگەکانی بەشدار لە لیژنەکاندا رۆڵی بەرچاوی خۆیان بینیووە ئەمەش وای کردووە بەشێوەیەکی باش و گونجاو چاودێری ھەموو ئەو لایەنانە بکرێت کەپێویستیان بە چاودێری کردن ھەیە ,
٣.ھۆکاری سەرکەوتنی کارەکانی لیژنەھاوبەشەکانیش بەشێکی بۆ ئەو لایەنە دەگەڕێتەوە کە ھەر ئەندامێکی لیژنەکان چاودێرە بەسەر کار و بارەکانی ئەندامانی تری لیژنەکانەوە ,
٤. کاری گەڕان و چاودێری کردن لیژنەھاوبەشەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەوام دەبێت و لەو رێگەیەوە بەشێوەیەکی باش چاودێری ھەموو شوێنەکان دەکرێت , بەڵام ئەو  لیژنانەی کە سەر بە لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانی نین کاتی گەڕان و چاودێری کردنیان لەکاتژمێر ٨ سەر لەبەیانیەوە دەست پێدەکات بۆ کاتژمێر ٣  دوان نیووەڕۆ .
id=1
Copyright ©2015. All rights reserved.